• ڕەوشت دوای کانت بۆ ئەمڕۆ - نوانە ئەڵقەی ٢١ وەرزی٢
    Nov 8 2024

    لەم ئەڵقەیەدا لەسەر هەموو قوتابخانەکانی ڕەوشت لە ئیمانوێل کانتەوە بۆ جۆنت ستیوارت میل و ئەمڕۆی جیهان. هەروەها خستنەپێشی گرێکوێرەی شەمەندەفەرەکە trolley problem وەکو سەنگی مەحەک بۆ هەر شێوە و شیکارێک.

    کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane

    ---------------------------------

    تویتەر و تێلیگرام: sianariman

    هەموو بەستەر و کەناڵکانی سیا نەریمان: https://linktr.ee/sianariman

    #کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە

    Show More Show Less
    37 mins
  • ڕەوشت و ئاکار لەلای مەولانا دەیڤد هیوم و توێژینەوەی ئەوڕۆ جێفری کاپڵان- نوانە ئەڵقەی٢٠وەرزی٢
    Sep 29 2024

    پۆدکستی نوانە؛ ڕەوشت و ئاکار لەلای مەولانا دەیڤد هیوم و توێژینەوەی ئەوڕۆ جێفری کاپڵان. بە ڕاژەی هەردوو مامۆستای ئازیز لە کوردستانەوە. بۆ بینینی ئەڵقەی تر لەسەر هیوم و ڕەوشت، تکایە سەردانی ئەڵقەی (هیوم و ڕەوشت لە کۆبانێ و غەزە)بکە.

    - هاوار بەرزنجی

    - ڕزگار شەوکەت

    - سیا نەریمان

    ---------------------------------

    تویتەر و تێلیگرام: sianariman

    هەموو بەستەر و کەناڵکانی سیا نەریمان: https://linktr.ee/sianariman

    #کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە

    Show More Show Less
    1 hr and 7 mins
  • بنەچەی مەعریفە و فەلسەفەی ئەزموونگەریی لەلای جۆن لۆک - نوانە ئەڵقەی١٩وەرزی٢- سیا نەریمان
    Sep 12 2024

    جۆن لۆک (١٦٣٢-١٧٠٤)، فەیلەسوفێکی سیاسی ئینگلیزی بوو، کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بناغەکانی فەلسەفەی ئەزموونگەریی و ڕێڕەوی زانستی هەبوو. ئەو پێی وابوو، کە ئێمە وەکو کاغەزێکی سپی لەدایک دەبین. بەڵام ئەزموون لە ڕێگەی هەستەکانەوە پڕی دەکاتەوە. هەمان کات دژی زانینی زگماک یا ڕەمک بوو لە مرۆڤدا. بەستەری کتێبەکەی Essay Concerning Human Understanding: http://www.philotextes.info/spip/IMG/pdf/essay_concerning_human_understanding.pdf --------------------------------- تویتەر و تێلیگرام: sianariman


    Show More Show Less
    21 mins
  • بنەچەی لیبرالیزم و سەرەتای عەلمانییەت لەلای جۆن لۆک - نوانە ئەڵقەی١٨ وەرزی٢- سیا نەریمان
    Sep 5 2024

    جۆن لۆک (١٦٣٢-١٧٠٤)، فەیلەسوفێکی سیاسی ئینگلیزی بوو، کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بناغەکانی دیموکراسی نوێ هەبوو. لۆک باوەری وا بوو مرۆڤ هەموو مافە سروشتییەکانی لە ڕەچەڵەکەوە هەیە، وەک مافی ژیان، ئازادی و خاوه‌دارێتی. ویستی حکومەت بە رێککەوتنی مرۆڤایەتی دەدرێت بۆ پاراستنی ئەم مافانە لە چوارچێوەی پەیمانی کۆمەڵایەتیدا. لۆک دەیوت، ئەگەر حکومەت مافەکانی خەڵکی نەپاراست، خەڵک مافیان هەیە بەرامبەر بەرگری لە خۆیان بکەن و حکومەتی نوێ دروست بکەن. بە واتایەکی تر مافی شۆڕش و ڕاپەڕین بناغەیەکی ڕەسەنە. بەستەری کتێبەکەی: https://www.yorku.ca/comninel/courses/3025pdf/Locke.pdf --------------------------------- تویتەر و تێلیگرام: sianariman


    Show More Show Less
    20 mins
  • پۆدکاستی نوانە | دەروونشیکاری جەماوەری گۆستاف لۆبۆن | ئەڵقەی١٧ وەرزی٢
    Aug 8 2024

    ئەمجارە نوانەیەکی کورتە بەسەر هەندێک لە خاڵە گرنگەکانی ''دەروونشیکاری جەماوەر''ـی نوسەر و فەیلەسوفی فەرەنسی گۆستاف لۆبۆن(١٨٤١-١٩٣١). لەگەڵ هەندێ نمونەی ئەم سەردەمە و بەتایبەت دۆخی کوردستان.

    پزیشک و مێژوونووسی فەرەنسی

    • لە پارێزگای نۆگەرس-لۆرۆترو، (فەرەنسا) لەدایک بووە، لە پارێزگای مارنێ لا کوکێت، (فەرەنسا) کۆچی دوایی کردووە.

    • پزیشکی خوێندووە و لە ئەوروپا و ئاسیا و باکووری ئەفریقا کاری کردووە.

    • حەزی لە پزیشکی دەروونی بووە و کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی کاریگەری لەسەر ڕەفتاری گروپی و کولتووری باو و ئامرازەکانی کاریگەری لەسەر قەرەباڵغی بەرهەمهێناوە، ئەمەش وایکردووە توێژینەوەکەی ببێتە ئاماژەیەکی جەوهەری لە بواری دەروونناسی و لە نێو توێژەرانی میدیا لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا.

    • لەسەر شوێنەوار و ئەنترۆپۆلۆژی، هەروەها لەسەر شارستانیەتی ڕۆژهەڵات نووسیویەتی. یەکێکە لە فەیلەسوفە بەناوبانگەکانی ڕۆژئاوا و یەکێکە لەوانەی کە ستایشی نەتەوەی عەرەب و شارستانیەتی ئیسلامی دەکات، بە پێچەوانەی زۆربەی مێژوونووسانی ئەوروپی، بەو پێیەی پێی وابوو شارستانیەتی ئیسلامی باڵادەستی بەسەر جیهانی ڕۆژئاوادا هەیە.

    بەستەری کتێبەکە:

    https://socialsciences.mcmaster.ca/econ/ugcm/3ll3/lebon/Crowds.pdf


    --

    تویتەر و تێلیگرام: sianariman

    #نوانە #کوردستان #کتێب #جەماوەر

    Show More Show Less
    24 mins
  • هەڵەوێژی ژیربێژی logical fallacies | پەڕینەوە بۆ ئەنجام Begging the Question | سیا نەریمان
    Jul 23 2024

    زنجیرەی هەڵەگێڕی ژیربێژی |logical fallacies

    | المغالطات المنطقية

    بەشی یەکەم:

    Begging the Question | پەڕینەوە بۆ ئەنجام

    بۆ زیاتر بەرچاوڕوونی:

    https://en.wikipedia.org/wiki/Begging_the_question


    #podcast #نوانە #کوردستان #fallacy #مغالطة #هەڵەگێڕی #لۆژیک

    ---------------------------------

    https://podcasters.spotify.com/pod/show/sianariman

    Twitter & Telegram: sianariman

    Facebook: sianariman2024

    Show More Show Less
    7 mins
  • پۆدکاستی نوانە | دوای شکستی دەوڵەتی ئاینی و مۆدێرن، چیمان هەیە؟ | ئەڵقەی١٦ وەرزی٢
    Jul 14 2024

    وەکو دەردەکەوێت لەم ڕۆژانەدا ئەو بنەما سەرەکیانەی وەکو ڕەوشتی باشە بۆ تاک و کۆی سیستەمی دەوڵەت نادروست یاخود ناقوڵا کەوتۆتەوە. لەم ئەڵقەیەی نوانە دەربارە کێشەکانی ڕێڕەوە ڕەوشتییەکان تاکو ئێستا و چەمکی بەرژەوەندی گشتی وەکو چارە خراونەتە ڕوو. #نوانە #کوردستان --------------------------------- https://podcasters.spotify.com/pod/show/sianariman Twitter & Telegram: sianariman Facebook: sianariman2024


    Show More Show Less
    34 mins
  • پۆدکاستی نوانە | فاشیزمی دوو گۆڵی | سیا نەریمان - بڕوا عەلادین | ئەڵقەی١٥ وەرزی٢
    Jul 10 2024

    لەم ئەڵقەیە باس لەوە کراوە بیرۆکەی پۆدکاست یەکێکە لە بیرۆکە سەرکەوتووەکان بۆ گەیاندنی پەیامەکانتان. هەروەها بۆ ئەوەی ڕاستەخۆ دەربڕی ڕای تایبەتی تۆ بێت. لە بەشی دووەم باس لە مێژووی بەکارهێنانی فاشیزم لە ناو یاری تۆپی پێ. ئەوەش خراوەتە بەرباس کەوا لە دۆخێکی وا چۆن مامەڵە بکەین. سەرەتا: 00:00 بیرۆکەی پۆدکاست: 2:18 فاشیزمی دوو گۆڵی: 19:10

    لە #نوانە بە #کوردی --------------------------------- https://podcasters.spotify.com/pod/show/sianariman Twitter & Telegram: sianariman Facebook: sianariman2024

    Show More Show Less
    55 mins